22 02 2026

پەردەلادان لەسەر پۆستەری سێزدەهەمین فیستیواڵی نیشتمانیی «ڕوێش»

ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر پۆستەری سێزدەهەمین فیستیواڵی نیشتمانیی «ڕوێش» بە ئامادەبوونی جێگری فەرهەنگیی وەزارەتی زانست و سەرۆکی زانکۆی کوردستان وەک مێوانداری سێزدەهەمین خولی ڕوێش بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان بە گێڕانەوە لە جێگری فەرهەنگیی وەزارەتی زانست، لەم ڕێوڕەسمەدا دکتۆر وەحید شاڵچی، جێگری فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنۆلۆژیا، بە جەختکردنەوە لەسەر پێگەی کانوونە فەرهەنگییەکان وەک یەکێک لە گرنگترین بوارەکانی پەروەردەی کۆمەڵایەتیی قوتابیان، فیستیواڵی ڕوێشی بە هێمای بزووتنی فەرهەنگی لە زانکۆکاندا زانی و ڕایگەیاند: "ئەم ڕووداوە نیشتمانییە، مەیدانێکە بۆ نیشاندانی داهێنانەکان، ئەزموونە سەرکەوتووەکان و ڕۆڵگێڕانی بەرپرسیارانەی قوتابیان لە بوارە فەرهەنگی، هونەری و کۆمەڵایەتییەکاندا."

ناوبراو زیادی کرد: شوناسی بینراوی خولی سێزدەهەم بە ڕوانگەی بەهێزکردنی شوناسی نیشتمانی و ئاماژەکردن بە هێماکانی کوردستان و فیستیواڵی نیشتمانیی ڕوێش و بە ئامانجی بەهێزکردنی هەستی ئینتیمای زانکۆیی، بەرزکردنەوەی سەرمایەی کۆمەڵایەتی و نیشاندانی تواناکانی داهێنەرانەی کانوونە قوتابییەکان دیزاین کراوە و هەوڵ دەدات ببێتە گێڕانەوەی جووڵەی ڕوو لە گەشەی چالاکییە فەرهەنگییەکان لە سیستەمی خوێندنی باڵادا.

لە بەردەوامیی ئەم ڕێوڕەسمەدا، جەخت لەسەر پێویستیی هاوئاهەنگی نێوان زانکۆکان، تۆڕبەندی چالاکانی فەرهەنگی و پشتگیری ئامانجدار لە گەڵاڵە و بیرۆکە قوتابییەکان کرایەوە و ڕاگەیەندرا کە سکرتاریەتی فیستیواڵەکە بە بڵاوکردنەوەی بانگەواز و بەرنامە پسپۆڕییەکان، زەمینەی بەشداری بەرفراوانی کانوونە فەرهەنگی، هونەری، ئایینی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆکانی سەرانسەری وڵات دابین دەکات.

شایانی باسە، فیستیواڵی نیشتمانیی «ڕوێش» وەک گەورەترین ڕووداوی کانوونە فەرهەنگییەکانی زانکۆ، بە ئامانجی ناسین و ناساندنی نموونە سەرکەوتووەکانی چالاکیی قوتابیان، بەهێزکردنی لێهاتووییەکانی بەشداری کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی ژینگەی فەرهەنگی لە زانکۆکاندا بەڕێوە دەچێت.