22 02 2026

دیداری نوێنەری قوروە و دێولان لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی زانکۆی کوردستان؛

پشتیوانی لە پەرەپێدانی ژێرخانەکانی کۆلێژی قوروە

لەو دانیشتنەدا، ڕاپۆرتێکی گشتگیر سەبارەت بە دۆخی گشتیی زانکۆ و هەروەها دوایین بارودۆخ و ئاستەنگەکانی بەردەم کۆلێژی قوروە پێشکەش کرا. پاشان، بابەتەکانی پەیوەست بە پەرەپێدانی ژێرخانەکانی ئەو کۆلێژە تاوتوێ کران.

دکتۆر شێخی‌زادە کە پێشتریش چەندین جار سەردانی زانکۆی کوردستان و کۆلێژی قوروەی کردبوو و لە ڕێبەندانی ئەمساڵدا بڕی ١.٥ ملیار تمەنی بۆ دروستکردنی بەشەناوخۆیی خوێندکاران دابین کردبوو، لەم کۆبوونەوەیەشدا جەختی لەسەر بەردەوامیی پشتیوانییە هەمەلایەنەکانی کردەوە. لەسەر ئەم بنەمایە، ناوبراو بەڵێنی دا کە بڕی ١.٥ ملیار تمەنی دیکە لە بودجەی ئەمساڵ بۆ دروستکردنی چیمەنی دەستکرد لە کۆلێژی قوروە و لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی خوێندکاران تەرخان بکرێت.

نوێنەری بەڕێزی قوروە و دێولان هەروەها ڕایگەیاند کە بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی بەشەناوخۆیی خوێندکارانی ئەو کۆلێژە، بڕی ١٠ ملیار تمەن لە بودجەی ساڵی داهاتوو دابین دەکرێت. ناوبراو وێڕای جەختکردنەوەی تایبەت لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی خوێندنی باڵا لە ناوچەکەدا، بەڵێنی دا بە جیدی شوێنگێری بودجە و ئیعتیباراتی زانکۆی کوردستان لە ناو هۆڵی ئەنجومەنی شورای ئیسلامیدا بکات و پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ پەرەپێدانی هەمەلایەنەی ئەم زانکۆیە دەربڕی.

لە کۆتایی دیدارەکەدا، سەرۆکی زانکۆی کوردستان وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ سەردانە بەردەوامەکان و شوێنگێرییە جیدییەکانی نوێنەری بەڕێزی شارستانییەکانی قوروە و دێولان، ستایشی پشتیوانییە بێدرێغەکانی ناوبراوی کرد و ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوە و هەنگاوە سەرەتاییەکانی پڕۆژەی دروستکردنی بەشەناوخۆیی کۆلێژی قوروە پێشتر دەستی پێکردووە و هیوادارە بەم زووانە دەستپێکردنی کارە جێبەجێکارییەکانی ببینرێت.