18 11 2025

ئاگاداریی بڵاوکردنەوەی «ڕێنمایی بەکارهێنانی ئامرازەکانی زیرەکیی دەستکرد لە توێژینەوەدا»

ئاگاداری سەرجەم ئەندامانی بەڕێزی دەستەی زانستی، توێژەران و قوتابییانی خۆشەویست دەکەینەوە،

بەپێی بڕیاری کۆبوونەوەی «گرووپی کاری وەزاریی ڕەوشتی توێژینەوە» لە ڕێکەوتی ٧ی گوڵانی ١٤٠٤، و لە چوارچێوەی ڕێکخستن و ڕوونکردنەوەی شێوازی سوودوەرگرتنی دروست لە ئامرازەکانی زیرەکیی دەستکرد لە چالاکییە توێژینەوەییەکاندا، «ڕێنمایی بەکارهێنانی ئامرازەکانی زیرەکیی دەستکرد لە توێژینەوەدا» ئامادە کراوە و بە هاوپێچ بۆ سوود لێوەرگرتن بڵاو دەکرێتەوە.