24 02 2026

ئاگاداریی ناونووسینی وەرگیراوانی قۆناغی پڕکردنەوەی جێگاکان (تکمیل ظرفیت) بۆ نیوەساڵی دووەمی ساڵی خوێندنی ١٤٠٤ی زانکۆی کوردستان

وێڕای پیرۆزبایی لە سەرجەم وەرگیراوانی قۆناغی پڕکردنەوەی جێگاکان (تکمیل ظرفیت - ئاستی کارناسی)ی ساڵی ١٤٠٤ لە زانکۆی کوردستان، بە ئاگاداری هەموو لایەک دەگەیەنین کە پرۆسەی ناونووسین لەم زانکۆیەدا بە شێوەیەکی تەواو ئۆنلاین (ناحوزووری) ئەنجام دەدرێت. تکایە بۆ کاروباری ناونووسین بە هیچ شێوەیەک سەردانی زانکۆ مەکەن.

ناونووسین لە سێ قۆناغی سەرەکی پێکدێت: ناونووسینی ئینتەرنێتی، ناردنی بەڵگەنامەکان لە ڕێگەی پۆستەوە و دیاریکردنی دۆخی خزمەتی سەربازی (تایبەت بە خوێندکارانی کوڕ). ئەنجامنەدانی هەر کام لەم قۆناغانە بە واتاى کشانەوەی یەکجاری لە خوێندن دادەنرێت.