21 02 2026

ئاگاداریی مناقسەی گشتی بۆ دروستکردنی بەشەناوخۆیی خێزانداران

بە ئاگاداری دەگەیەنین کە زانکۆی کوردستان لەبەر دەستە تا لە ڕێگەی مناقسەی گشتی و لە سەر سەکۆی سیستەمی کڕینی ئەلیکترۆنیی حکوومەت (سەتاد)، بەڵێندەرێک بۆ دروستکردنی باڵەخانەیەکی ٥٦ یەکەیی خێزانداران دەستنیشان بکات. بەم هۆیەوە داوا لە کەسانی خاوەن توانا دەکرێت بە سەردانیکردنی ماڵپەڕی سەتادئێران بە ناونیشانی www.setadiran.ir و وەرگرتنی مەرج و بەڵگەنامەکان، بەشداری لەم مناقسەیەدا بکەن. هەموو قۆناغەکانی مناقسەکە لەوانە وەرگرتنی بەڵگەنامەکان، پێشکەشکردنی پێشنیار و کردنەوەی زەرفەکان لە ڕێگەی سیستەمی سەتادەوە ئەنجام دەدرێت.

ژمارەی تۆمارکردنی مناقسە لە سیستەمی سەتاد: 2004060022000011
دوایین مۆڵەت بۆ وەرگرتنی بەڵگەنامەکان: تا کاتژمێر ١٩:٠٠ی ڕێکەوتی ١٤٠٤/١٢/٠٥
دوایین مۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی پێشنیار: تا کاتژمێر ١٠:٠٠ی ڕێکەوتی ١٤٠٤/١٢/٢٣ و کاتی کردنەوەی پێشنیارەکان کاتژمێر ١١:٠٠ی هەمان ڕۆژە.
بارمتەی بەشداریکردن لە مناقسەدا: ٧،٤٥٠،٠٠٠،٠٠٠ ڕیاڵ بە شێوەی گەرەنتی بانکی یان واریزکردنی نەختینە بۆ هەژماری IR560100004001073407379047ی بانکی ناوەندی بە ناوی "وجوه سپرده دانشگاه کردستان".
ناونیشانی لایەنی مناقسەکار بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر و ڕادەستکردنی زەرفی (ئەلف): سنە، بلواری پاسداران، زانکۆی کوردستان، باڵەخانەی ڕێکخراوی ناوەندی، بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی.
ژمارەی تەلەفۆن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان: ٣٣٦٦٠٠٧٩-٠٨٧