21 02 2026

ئاگاداریی مناقسەی گشتی بۆ تەواوکردنی کۆلێژی سەقز

بە ئاگاداری دەگەیەنین کە زانکۆی کوردستان لەبەر دەستە تا لە ڕێگەی مناقسەی گشتی و لە سەر سەکۆی سیستەمی کڕینی ئەلیکترۆنیی حکوومەت (سەتاد)، بەڵێندەرێک بۆ تەواوکردنی باڵەخانەی کۆلێژی کشتوکاڵ و سەرچاوە سروشتییەکانی سەقز دەستنیشان بکات. بەم هۆیەوە داوا لە کەسانی خاوەن توانا دەکرێت بە سەردانیکردنی ماڵپەڕی سەتادئێران بە ناونیشانی www.setadiran.ir و وەرگرتنی مەرج و بەڵگەنامەکان، بەشداری لەم مناقسەیەدا بکەن. هەموو قۆناغەکانی مناقسەکە لەوانە وەرگرتنی بەڵگەنامەکان، پێشکەشکردنی پێشنیار و کردنەوەی زەرفەکان لە ڕێگەی سیستەمی سەتادەوە ئەنجام دەدرێت.

ژمارەی تۆمارکردنی مناقسە لە سیستەمی سەتاد: 2004060022000010
دوایین مۆڵەت بۆ وەرگرتنی بەڵگەنامەکان: تا کاتژمێر ١٩:٠٠ی ڕێکەوتی ١٤٠٤/١٢/٠٥
دوایین مۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی پێشنیار: تا کاتژمێر ١٠:٠٠ی ڕێکەوتی ١٤٠٤/١٢/١٦ و کاتی کردنەوەی پێشنیارەکان کاتژمێر ١١:٠٠ی هەمان ڕۆژە.
بارمتەی بەشداریکردن لە مناقسەدا: ٢٣،٨٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ڕیاڵ بە شێوەی گەرەنتی بانکی یان واریزکردنی نەختینە بۆ هەژماری IR560100004001073407379047ی بانکی ناوەندی بە ناوی "وجوه سپرده دانشگاه کردستان".
ناونیشانی لایەنی مناقسەکار بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر و ڕادەستکردنی زەرفی (ئەلف): سنە، بلواری پاسداران، زانکۆی کوردستان، باڵەخانەی ڕێکخراوی ناوەندی، بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی.
ژمارەی تەلەفۆن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان: ٣٣٦٦٠٠٧٩-٠٨٧